ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

فەرمی: هومام تارق خولی ئێرانی جێهێشت

یاریگا
هومام تارق، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ئیستیقلالی ئێران ریزەکانی ئەم یانەیەی جێهێشت.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئیستیقلالی ئێرانی پشت راستیکردەوە بە رێککەوتنی هەردوولا گرێبەستی یاریزانە عێراقیەکە هەڵوەشێندرا و ئەم یاریزانە وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانەکەیان ناکات.

هومام وەرزی رابردوو پەیوەندی بە یانە ئێرانیەکە کرد و چاوەڕێ دەکرێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

Back to top button