ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئالۆنسۆ بووە راهێنەری یانەیەکی ئیسپانی

یاریگا
خابی ئاڵۆنسۆ، یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو راهێنەری تیپی دووەمی یانەی ریال سۆسیداد دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال سۆسیداد بڵاویکردەوە لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەکەیان گەیشتنە رێککەوتن بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی دووەمی یانەکەیان وەربگرێت و لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەست بە راهێنانەکان دەکات.

ئالۆنسۆ دوو ساڵ پێش ئێستا بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و بۆ ماوەیەکیش ئەرکی راهێنەرایەتی لاوانی ریال مەدریدی وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button