ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئایاکس گرێبەستێکی یوڤێنتۆس رەتدەکاتەوە

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی گرێبەستێکی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا بۆ گواستنەوەی ماتیاس دی لیخت رەتکردەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە خانمە پیرەکە ئۆفەرێکیان بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ دوای ساڵانێک پێشکەش یانە هۆڵەندیەکە کردووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری 19 ساڵی ئەم یانەیە، بەڵام یانە هۆڵەندیەکە ئامادە نیە کەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکەی بفرۆشێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە لە ئەگەرت نەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ هیچ یانەیەک، یانەی ئایاکس گرێبەستی دی لیخت بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە نوێدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button