ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

” ماوریزیۆ ساری دەبێتە راهێنەری یوڤێنتۆس “

یاریگا
ماوریزیۆ ساری، راهێنەری ئیتاڵی یانەی چێڵسی ئینگڵاند رازی بووە وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەی یوڤێنتۆسی وڵاتەکەی.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە راهێنەرەکەی بلوز لە وەڵامی خانمە پیرەکە رازی بووە بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی ئەم یانەیە بگرێتە ئەستۆ، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا بە فەرمی هەواڵەکە رابگەیندرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بەرپرسانی یانەی لەندەنی بۆ وەرزی داهاتوو فرانک لامپاردی یایزانی پێشووی یانەکەیان وەک راهێنەر دەست نیشان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button