ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

وێنەیی: یەکەم دەرکەوتنی هازار لەگەڵ درێسی ڕیاڵ مەدریددا

یاریگا- چاوەڕوانیی هاندەران و هەوادارانی ڕیاڵ مەدرید تا دێت بۆ بیستنی هەواڵی بە فەرمیی گواستنەوەی ئیدن هازارد لە هەر کاتێکیتر زیاتر دەبێت، ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی یۆرۆپالیگ کە یانەکەی هازارد بە سەرکردایەتیی ئەستێرە بەلژیکییەکە بوون بە پاڵەوان لەسەر حیسابی یانەی ئارسیناڵ.

لە چەند وێنەیەکدا کە لە ئێستادا بۆتە بابەتی میدیا و سۆشیاڵ میدیا، هازارد لەگەڵ هاندەرێکی ڕیاڵ مەدریددا بە شێوەیەکی ئاسایی دەرکەوتووە و درێسی ڕیاڵیان بە دەستەوە گرتووە وەک جۆرێک لە نمایشی ناساندنی یاریزانان دوای کڕینیان.

هێرشبەرەکەی بلووز لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی پشووەکانی، لە دوورگەی گەشتیاریی “ماربێڵا” لە هەرێمی ئەندەلووسیای ئیسپانیا. ئەوەی نەزانراوە، ئایا وێستگەی داهاتووی هازارد کە ڕووی تێ دەکات لە دوای ماربێڵا، مەدریدی پایتەختە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی و کۆتایی هێنان بە هەموو چاوەڕوانیی و دەنگوباسەکان، یاخود گەڕانەوە بۆ بەلژیکا و پێوەندیی کردنی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 بەرامبەر کازاخستان.

بۆ زانین، دوای بردنەوەیان لە ئارسیناڵ، هازارد ڕایگەیاند کە ئیتر کاتی ماڵئاواییە، بەبێ ناوهێنانی وێستگەی داهاتووی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button