ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤان دایک: زۆر بە ئاسانی منیان لە ئەیاکس دەرکرد

یاریگا
ڤێرگیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند بۆ جاری یەکەمی نهێنی دەرکردنی لە یانەی ئەیاکسی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

بەگریکارەکەی رێدز بە میدیایەکی وڵاتەکەی دەڵێت ” کاتێک کە بۆ پشکنینی پزیشکی سەردانی یانەی ئەیاکسم کرد، مارک ئۆڤەرماس زۆر بە سادەیی پێ گووتم تۆ بە کەڵک ئێمە ناهێت و باشتروایە لێرە برۆیت، زۆر نا ئومێد بووم، بەڵام لە هەمان کاتدا متمانەی خۆم لەدەست نەدا و بەردەوام بووم لەسەر هەوڵەکانم تا گەیشتمە ئەم رۆژە “.

ڤان دایک ئەوەشی گووت تامەز رۆیە ئۆڤەر مارس ببینێت و پێ بڵێت بۆچی وا بە ئاسانی دەست بەرداری بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button