ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

“هەوڵ دەدەین یۆرۆپالیگ ببەینەوە لەپێناو مخیتاریان.”

یاریگا- دواجار گەشی نەکردنی هێنریک مخیتاریان لەگەڵ شاندی ئارسیناڵ یەکلایی بوویەوە بۆ باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.

ئونای ئێمری ڕاهێنەر باسی لەوە کرد کە ڕێز لە بڕیارەکەی مخیتاریان دەگرن چونکە بابەتێکی زۆر زۆر کەسییە، وتیشی یاریزانەکە لەگەڵ خێزان و ماڵەوەیاندا گفتوگۆی کردووە و گەشتونەتە ئەو ڕایەی کە گەشت نەکات.

لای خۆیانەوە یاریزانانی گەنەرز دڵتەنگیی خۆیان بۆ بابەتەکە پیشان دا، هەریەکە لە شوکردان موستافی و ئەلێک ئیۆبی ڕایانگەیاند کە هەوڵ دەدەن لەپێناو مخیتاریان نازناوەکە ببەنەوە. بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بۆ ڕۆژنامەی “کیکەر”ی ئەڵمانیی گوتی: “ئامادە نەبوونی مخیتاریان لە یاریی کۆتایی زۆر مایەی دڵتەنگییە، لە کاتێکدا ئەو ڕۆڵێکی زۆر گەورەی بینی لە گەشتنمان بە ئێرە. ئێمە هەوڵ دەدەین لەپێناو ئەودا ببەینەوە.”

یاریزانە ئەرمەنییەکە بەهۆی هەبوونی کێشەی سیاسیی لەنێوان وڵاتەکەی و ئازەربایجان بڕیاری دا گەشت نەکات بۆ باکۆی پایتەخت کە 29ی ئەم مانگە یاری کۆتایی نێوان ئارسیناڵ و چێڵسی لەخۆ دەگرێت. خەمباریی خۆشی خستە ڕوو بەوەی ئەم جۆرە یارییانە هەروا زوو نایەن، بۆیە لەدەستدانیان خەمهێنەرە.

بۆ زانین، حکومەتی ئازەربایجان بەڵێنی پاراستنی مخیتاریانی دابوو، بەڵام یانەکەی وای پەسەند کرد کە لە لەندەن بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button