ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەیاریگا

مانچستەر لەبەر هۆکارێکی سەیر لە کڕینی دی لیخت پاشگەز بووەتەوە

یاریگا- مانچستەر یونایتد، یەک لەو یانانەی چاویان لە گواستنەوەی ماتیس دی لیختی بەرگریکاری ئەیاکس بوو، پاشگەز بووەتەوە.

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا، لەنێویاندا میرەر و هەروەها پێگەی ESPNی وەرزشییش، هۆکاری پەشیمانبوونەوەی مان یۆ بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە گوایە چاودێری یانە ئینگلیزییەکە نیگەرانە لەسەر زیادبوونی کێشی دی لیخت لەم ساڵانەی دواییدا. سەرچاوەی ئەو نیگەرانییەش ئەوەیە کە یەک لە چاودێرەکانی شەیتانەسوورەکان ترسی ئەوەی هەبووە باوکی دی لیخت زیادەکێشە و گومان دەکەن کوڕەکەشی تووشی هەمان دۆخ ببێت.

کاپتنەکەی ئایاکس ئامانجی چەند یانەیەکی زلهێزی ئەورووپایە، مانچستەر لە سەردەمی لویس ڤان خالەوە خواستی کڕینیان هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button