ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: داڤید لویز گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
داڤید لویز، بەرگریکاری بڕازیلی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە لەندەنیەکە بڵاویکردەوە دوای گەشتنی یانەکەیان بۆ فایناڵی یۆرۆپالیگ، بەرگریکاری بڕازیلی بریاریدا گرێبەستەکەی تاوەکو دوو ساڵی دیکە وایە تا ساڵی 2021 نوێ بکاتەوە.و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوولا، گرێبەستە نوێیەکە واژۆی لەسەر کرا.

لویز 246 جار درێسی یانەی چێڵسی لەبەر کردووە و 18 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button