ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگ

ئەستێرەیەکی دیاری چێڵسی: پێش یاری کۆتایی داهاتووی خۆم ئاشکرا دەکەم

یاریگا- داڤید لویزی یاریزانی چێڵسی ئینگلیزی لە بارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی قسەی کرد و ئەو وادەیەی دیاریی کرد کە تێیدا چارەنووسی خۆی بە یەکجارەکیی ڕادەگەیەنێت.

بەرگریکارە بەڕازیلییەکە وتی: “بەم نزیکانە هەمووان لە بارەی داهاتووم لە چێڵسی دەزانن. ئەوەش پێش ئەنجامدانی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ دەبێت، ئەوکات هەموو شتێک تەواو ڕوون بووەتەوە.”

لویزی ساڵی 2011 لە بەنفیکای پورتوگالییەوە ڕووی کردە چێڵسی. لە 2014 گواستیەوە بۆ پاریس سان ژێرمان تا 2016 لە پایتەختی فەڕەنسا مایەوە، پاشاممن گەڕایەوە بۆ ڵەندەن و تا ئێستا لەگەڵ بلووز بەردەوامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button