ئەفریقاخوله‌کانی دیکە

یاریزانێکی جەزائیریی بەهۆی کێشانی کۆکایینەوە چوار ساڵ سزا درا

یاریگانێت- دوای ئەوەی لە پشکنیەکانی تایبەت بە ماددەی وزەبەخش دەرنەچوو، یەکێتی تۆپی پێی جەزائیریی سزایەکەی قورسی سەپاند بەسەر الیاس بن یوسف.

یاریزانەکە لە خولی جەزائیریی یاری دەکات لە ڕیزی یانەی شەبیبەتول قەبائیل. پشکنینەکان دەریانخستووە لە یاری گەڕی 25ی خولەکە بەرامبەر یانەی دیفاع تاجینانت بن یوسف کۆکاکیینی کێشاوە.

سزاکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لەسەر یاریزانەکە، بریتی دەبێت لە چوار ساڵ سڕکردن و ڕێگری لێکردنی لە هەر چالاکییەکی وەرزشیی، هەروەها بە لێ وەرگرتنی دوو هەزار دۆلار وەک سزای ماددی.

Back to top button