ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: کلاودیۆ رانیەری واز لە پۆستی راهێنەرایەتی رۆما دێنێت

یاریگا
کلاودیۆ رانیەری، راهێنەری ئیتاڵی یانەی رۆما پشتراستیکردەوە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دێنێت.

راهێنەرە 67 ساڵانەکەی رۆما لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس گووتی ” ئەو کاتەی داوایان لێکردم جارێکی دیکە راهێنەرایەتی رۆما بکەم، بە دوو دڵی داواکەم وەرگرت و ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە گرێبەستەکەمان بێنین و دوای یاری کۆتایی ئەم وەرزە واز لە پۆستەکەم دێنم “.

رانیەری مانگی ئاداری رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی رۆمای بە شێوەیەکی کاتی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە وەرگرێت و هەردوولا لەسەر ئەوەش رێکەوتن بوون کە ناوبراو وەرزی داهاتووش بەردەوام بێت.

Back to top button