ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

ئەتڵەتیکۆ مەدرید گفتوگۆکانی بۆ کڕینی ئۆتامێندی دەستپێکرد

یاریگانێت- یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەیەوێت سوود ببینێت لە کەمیی یاریکردنی نیکۆلاس ئۆتامێندی لە مان سیتی.

ڕۆژنامەی مارکا لەو بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە کە دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتڵەتیکۆ دەیەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە هاونیشتیمانییەکەی بکرێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە سیمیۆنی خواستی لەسەر ئۆتامێندیە بۆ شوێنگرتنەوەی لۆکاس هێرناندێز کە ڕووی کردە بایەرن میونخ و دەنگۆش هەیە دیگۆ گۆدین ڕوو بکاتە ئینتەری ئیتاڵی.

بۆ زانین، ئۆتامێندی لە کۆتا پێنج یاری مان سیتی تەنها یەک خولەک یاری کردووە، لە نێو بەرزترین مووچەی بەرگریکارەکانی پریمەیگدایە و ئەوەش ڕەنگە کێشەیەیکبێت لەبەردەم ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button