ئه‌وروپائیسپانیا

سەرۆکی ریال مەدرید پەیامێکی بۆ رامۆس ناردووە

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەیە ئەگەر ئۆفەرێکی باش پێشکەشی سێرخیۆ رامۆس بکرێت، دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

کەناڵی ئیسپانی ئێلچرینگیتۆ بڵاویکردووە بەم دواییە سەرۆکی مێرنگی بەرگریکاری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر ئۆفەرێکی باشی پێ بگات، ئامادەن دەستبەراری بن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و ئامانجی ئەو یانەیەش ئەوەیە لەم قەیرانە داراییە پارەیەکی باشیان دەست بکەوێت.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایئ دێت و ئامادەیە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام یانەکەی ساڵێک زیاتر نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button