یاریگا

لویس فیگۆ ئەو یاریزانە دەستنیشان دەکات هاوشێوەیەتی لە یاریکردندا

یاریگا- لویس فیگۆی ئەفسانەی پورتوگالی ناوی ئەو یاریزانەی سەردەم دههێنێت کە شێوازی یاریکردنی دەچێتەوە سەر ناوبراو.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا کە ڕۆژنامی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ئەستێرەکەی پێشووتری یانەکانی بارسێلۆنا و دواتر ڕیاڵ مەدرید، لە وەڵامی پرسیاری [فیگۆی سەردەمی نوێ کێیە؟]، بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە: “ئەگەر پرسیاری ئەوەم لێ دەکەن شێوازی یاریکردنی کام یاریزانە کە یاریکردنی خۆمم بیر دەخاتەوە، ئەوا دەڵێم عوسمان دێمبڵیە. زۆریش حەز بە یاری دێمبڵی دەکەم. ئەو بەختی خراپ بوو لەگەڵ پێکراندا، بەڵام توانایەکی گەورەی هەیە.

فیگۆ لە ئەستێرە دیارەکانی بلاوگرانا بوو لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەد تا 2000 بەڵام بە پێوەندی کردنی بە ڕیاڵەوە هەرایەکی زۆری نایەوە و تووڕەیی هاندەرانی بارسای لێ کەوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button