ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید چارەنوسی رامۆس یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و یانەکەشی ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووە هەرچەندە شاهانەکان گرێبەستی یاریزانانی سەروو 30 ساڵ تەنها بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەستەکانیان نوێ دەکەنەوە، بەڵام ئاست بەرزی بەرگریکارەکەیان ئەوانی ناچار کردووە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێ بکەنەوە، بۆیە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی داهاتوو کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووە گەورەترین کێشە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رامۆس ئەوەیە کە یانەکەی ئامادەنیە موچەکەی زیاد بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button