چامپیۆنزلیگ

هەڵەیەكی كۆمیدی لە پەڕەی مانچستەر یوونایتد دوای یاریەكەیان بەرامبەر باشاكشاهیری توركی

یاریگا: پەڕەی فەڕمی یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی لە دوای یاریەكەیان بەرامبەر ئیستانبوڵ باشاكشاهیری توركی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كەوتنە هەڵەیەكەوە.

یانەی مانچستەر یوونایتد تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوو بەرامبەر باشاكشاهیر بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك .

هەژماری فەرمی یانەی مانچستەر یونایتد هاشتاگی یۆروپا لیگی بەکارهێناوە بۆ ڕاگەیاندنی پێکانەکەی لیندلۆف لە شوێنی چامپیۆنس لیگ، دواتر گۆڕیان.

هەڵەكەی مانچستەر بەشێوەیەكی گاڵتەجاڕانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوویەوە، دوای ئەوەی شەیتانە سورەكان بۆ چەند وەرزێكی یەك لە دوای یەك لە خولی ئەوروپی یاریان كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button