ئینگلتەرا

پاسەوانی تایبەت بۆ پارێزگاری لە ژیانی پیکفۆرد و خێزان و ماڵەکەی دادەنرێت

یایاریگا- کاردانەوەکانی دوای پێکرانی ڤیرجل ڤان دایکی بەرگریکار لیڤەرپوول لەلایەن جۆردان پیکفۆردی گوڵپارێزی ئیڤەرتۆنەوە گەشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و لە ئێستادا ئاساییش چاوووێری سەلامەتی ژیان و ماڵی پیکفۆرد و خێزانەکەی دەکات.

بە گوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاوی کردۆتەوە، لە دوای دێربی مێرسیساید کە 17ی مانگ بە ڕێوەچوو و تێیدا بەهۆی بەرکەوتنێکی توندی پیکفۆردەوە دڵی بەرگری ڕێدز بە سەختی پێ کرا، هەڕەشەی کوشتن و سووکایەتی پێ کردن بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ گۆڵچییە ئینگلیزیەکە دێت. هەر بۆیە پشتێنەی پاسەوانی بۆ ماڵەکەی دانراوە و پیاوانی ئاسایش چاودێری هەر جموجوڵێک دەکەن لە دەرەوەی ماڵەکەش.

سەرچاوەکە ئەوەشی نووسیوە کە پیکفۆرد شۆک بووە لەو هەموو هەڕەشەی پێی دەگات، هەر بۆیە داوای توندکردنی ڕێکارەکانی کردووە بە مەبەستی پاراستنی خۆی و مێگای هاوسەری و تاقانە کوڕەکەی.

یارییەکە  2-2 کۆتایی هات و ڕووداوەکانی ناوی مشتومڕی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button