ئینگلتەرا

ئارتیتا مەسعود ئۆزێلی لە لیستی یاریزانەكانی بۆ بەشداریكردن لە پریمەرلیگ دوورخستەوە

یاریگا: میكێل ئارتێتا ، ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی لیستی كۆتایی یاریزانەكانی بۆ بەشداریكردن لە خولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

لیستەكە پێكهاتووە لە 22 یاریزان و هەردوو یاریزان مەسعود ئۆزێل و سۆكراتیس لە لیستەكە دوورخراونەتەوە.

یاریزانە ئەڵمانیەكە تەواو لە پلانەكانی ئارتێتا دوورخراوەتەوە و لە مانگی سێی ئەمساڵەوە بەشداری هیچ یاریەكی نەكردووە لەگەل یانەكەی.

شایەنی باسە ئۆزێل لە لیستی یاریزانەكانی ئەرسیناڵ بۆ خولی ئەوروپیش دوورخرایەوە و ئەگەری ڕۆشتنی لە گواستنەوەی زستانەدا زۆر بەهێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button