ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگیاریگا

ئەم وەرزە بۆ ڕۆدیگێری بەرگریکاری چێڵسی کۆتایی هات

یاریگانێت- یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە هەواڵی دوورکەوتنەوەی ئەنتۆنی ڕۆدیگێری بەرگریکاری گورزێکی کاریگەری بەرکەوت.

یانە لەندەنییەکە ئەمڕۆ لەسەر پێگەی فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە کە ئەم وەرزە بۆ ڕۆدیگێر کۆتایی هاتووە و بەهۆی ئەو پێکانەی دووچاری بووە، بەو هۆیەشەوە لە ئیتاڵیا نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت.

یاریزانە ئەڵمانییەکەی بلووز ڕۆژی یەکشەممە لە یاری نێوان یانەکەی مان یونایتد تووشی پێکان هات لە ئەژنۆیدا.

بەمەش چێڵسی بێبەش دەبێت لە تواناکانی ڕۆدیگێر لە یاری پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر فرانکفۆرتی ئەڵمانی کە مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button