ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

شۆک: ڤان دایک ماوەیەکی زۆر ناتوانێت یاریی بکاتەوە

یاریگا
ڤێرجیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، نزیکەی یەکساڵ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاویکردووە بەرگریکاری یانەکەیان دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن تووشی پێکان بوو، ئەمڕۆ پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوت لە ئەژنۆیدا تووشی پچڕانی ماسولکەکانی بووە و بەم نزیکانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و ماوەیەک لە یاریگاکا دادەبڕێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە وادەی تەواوەتی دوور کەوتنەوەی نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکە بڵاوییان کردووە ئەمجۆرە پێکانە پێویستی بە شەش تاوەکو یەکساڵ هەیە بۆ چاکبونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button