ئه‌وروپائینگلتەرا

گۆڵپارێزی لیڤەرپوول تووشی کۆرۆنا بووە

یاریگا
سیمۆن مینیۆلێ، گۆڵپارێزی بەلجیکی پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تەندروستی باشە.

ماڵپەری فەرمی کلەب بروجی رۆمانی کە گۆڵپارێزەکەی پێشووی رێدز یارییان بۆ دەکات بڵاویکردووە، دوای ئەوەی سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەیان پێش یاریی ئەم هەفتەیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سان پێتەربورگی رووسیا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا، گۆڵپارێزەکەیان ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید19ـیە و دواتریش کەرەنتین کراوە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووە مینیۆلێ تەندروستی باشە و تا ئەو کاتەی لەو پەتا جیهانیە رزگاری دەبێت، لە کەرەنتین بەردەوام دەبێت.

Back to top button