ئیتاڵیا

ڕۆما نیگەرانن لەو لێدوانەی فۆنسێکا دایبوو لە دژی یانەکە

یاریگا – بەپێی ڕۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت یانەی ڕۆما نیگەرانن لەو لێدوانەی فۆنسێکا دایبوو لە دژی یانەکە. ڕاهێنەرە پورتوگالیەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا گلەیی لە ئیدارەی یانەکەی کردبوو لە بەرامبەر ئەو گرێبەستانەی سەرکەوتوو نەبوون لە ئەنجامدانیاندا و ڕایگەیاندبوو:

من هەمیشە کەسێکی گەشبینم، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێم کە زۆر تیم هەبوون وەبەرهێنانیان باشتر بوو لە ڕۆما. ئەوەشتان لەیاد بێت، ڕۆما بۆ ماوەی چەندین مانگ کێشەی ئیداری هەبوو، هەربۆیەش ئەمە کاریگەری هەبوو لەسەر گواستنەوەکان.

ڕۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت ڕایگەیاندووە، کە ڕۆما نیگەرانن لەو لێدوانانەی فۆنسێکا و پێیانوایە لایەنێکی خراپی یانەکەی دەرخستووە، و بە گوتەی ڕۆژنامە ئیتاڵیەکە داهاتووی فۆنسێکا زیاتر شلۆق بووە بەم لێدوانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button