ئینگڵته‌راگرنگترین

گواردیۆلا: دی برۆینە بەرامبەر ئارسیناڵ ئامادە نابێت

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بە ئارسیناڵ پێپ دوایین پێشهاتەکان لەسەر یاریزانەکان و یانەکەی دەخاتە ڕوو.
باروودۆخی یاریزانەکان دوای گەڕانەوەیان لە هەڵبژاردەکانیان؟
هەموو یاریزانەکان بە باشتر هاتنەوە لە جاری پێشوو کانسیلۆ و بێرناردۆ و ئەوانی تر لە سەرەتا لەگەڵمان نەبوون بەلام ئێستا ئەوانیش ئامادەن. کێڤین بەداخەوە پێکانی هەیە بەلام ئەوانی تر ئامادەن.پێکانەکەی کێڤن قورس نیە بەڵام چەند یاریەک یاری ناکات. ئەگوێرۆ ڕاهێنانی کردووە و ئەمەش دڵخۆشکەرە بۆ ئێمە. هەموو تیمێک پێویستی بە هێرشبەرێکە ئێمە بەبێ هێرشبەر ئەم ماوەمان بەڕێکرد. بە باشی ڕاهێنانی کردووە و دلخۆشین دوای ماوەیەکی درێژ گەڕایەوە گەڵمان.
پێپ بەرامبەر ئارتێتا؟
گومانی تیا نیە کە چ کارێکی کردووە لە ئارسیناڵ لە ماوەیەکی کەمدا، زۆر بە زوویی خۆی گونجاند و ئەو شێوازەی تیمەکەی یاری دەکەن لە ئێستادا باشترینە بۆ کوالیتی یاریزانەکانیان، توانی ئارسیناڵ بگەڕێنێتەوە ئەو ئاستەی جاران کە هەیانبوو. ئارتێتا پێشبڕکێکارە و هەموو ئەوانەی لەگەڵین و خۆشیان دەوێت دلخۆشن بەو ئەنجامەناەی لە لەندەن هەیەتی.
باڵی چەپ چەند یاریزانێک دەجەنگن بۆی کامیان یاری دەکەن؟
پەیوەندی بە یاریەکەوە هەیە،ئاستی هەر یاریزانێک و ئامادەبوونی لەرووی جەستەییەوە، چەندین شتی تریش. لە کۆتاییدا بڕیار دەدەم کامیان یاری دەکەن دژی ئارسیناڵ.
پرێمیەر لیگ سەرەتایەکی بێوێنە و چێژ بەخش بوو ئەمساڵ،ڕای تۆ چییە؟
بەلێ،سەرەتای وەرز یانەکان بە ورەیەکی بەرزترەوە دەستیان پێکرد بەڵام پێم وایە بە تێپەڕبوونی کات یانەکان کەمتر ئەو موجازەفانە دەکەن و هەوڵی پاراستنی یاریزانەکانیان دەدەن لە پێکان. هیوام وایە بەردەوام ٦،٧،٨ گۆڵ ببینین لە یاریەک بەلام ئەوە نۆرماڵ نیە،لەواچێ خەڵەت بم بەڵام پێم وایە وا بەردەوام نابێت.
یاری هەڵبژاردەکان ڕێستی بۆ یاریزانەکان نەهێشتۆتەوە،ڕای تۆ؟
هەرگیز رەخنەم نەبووە لە یاری هەڵبژاردەکان،من دەزانم چەندێک بۆ یاریزان گرنگە کاتێک یاری بۆ هەڵبژاردەکەی دەکات، یوفا و فیفا ش بەرگری لە پاڵەوانێتیەکانیان دەکەن و ناکرێت وازی لێبێنن. من پێم خۆشە یاریزانەکان بە سەلامەتی بگەرێنەوە بەلام هەندێکجار وانابێت.
PROJECT BIG PICTURE ڕای تۆ چییە؟
من باشترینم دەوێت بۆ تۆپی پێ بەلام هیچ کۆمێنتێکم لەسەر ئەمە نییە زۆر ئاگاداری نیم،
ئایا گابریەل جێسوس ئامادەیە؟
هەنێک پێکان هەیە دەتوانیت ڕیسکی تێدا بکەیت هەنێکیش ناتوانیت، ئەو پێکانێکی هەیە لە پێشەوەی قاچیدا، ئەگەر لێدانێک ببێت بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە،نازانم چەندی تر ناتوانێت ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button