جیهان

“نێیمار گاڵتەجاڕێکی تەواوە”

یاریگا- کارلۆس زامبرانۆی بەرگریکاری هەڵبژاردەی پیرۆ پەستە له کردەوەکانی نێمار دا سیلڤا و ڕەخنەی توند لە ئەستێرە بەڕازیلیەکە دەگرێت.

هەڵبپاردەی بەڕازیل لە دووەم گەڕی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە پیرۆی خاوەن ماڵ بباتەوە، لەو یارییەی تێیدا نێیمار هاتریکی تۆمار کرد، دووان لە گۆڵەکانی لە ڕێگەی لێدانی سزا لە ئەنجامی دوو فاوڵ لە دژی. بەرگریکارەکەی پیرۆ، کە لە کۆتایی یارییەکەدا کارتی سووری بە ڕوودا بەرز کرایەوە، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ La banda del Chinoی ئەمریکیدا ئەنجامی دا، دەڵێت: “ڕاستگۆییانە بیڵێم، نێیمار یاریزانێکی نایابە، یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، بەڵام لای من ئەو گاڵتەجاڕێکی تەواوە. نێیمار بەئاگایە لە هەموو ئەو شتانەی لە نێو یاریگا ئەنجامی دا. یاریزانێکی باشە بەڵام بە دوای بچووکترین فاوڵدا دەگەڕا. هەر له ناوچەی سزا چوار بۆ پێنج جار خۆی خست تا بزانت لێدانی سزای بۆ هەژمار دەکرێت یاخود نا. لە کۆتاییشدا ئامانجەکەی هێنایە دی و دووانی بۆ هەژمار کرا که هەر فاوڵ نەبوون.”

بەرگیرکارەکەی بوکاجونیۆرز لە باسی نێیمار لادەچێت و ڕەخنە دەگرێت کە ڕەچاوی ئەوە دەکرێت هەڵبژاردەی بەڕازیله بۆیە، دەبێژێت: “تەنها لەبەر ئەوەی بەڕازیلن، هەر لەگەڵ بەرکەوتنەکەدا و دەستبەجێ دەچوون سەیری ڤاریان بۆ دەکردن، ئیتر ئەگەر یاریەکە ئەرێنی بوایە یاخود نەرێنی، چاویان بە وێنەکاندا دەخشاندەوە تەنها چونکە ئەوان بەڕازیلن.”

بابەتی زیاتر

Back to top button