ئه‌مریکا

نێیمار پێش ڕۆناڵدۆی دیاردە کەوت

یاریگا- لە دووەم گەڕی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ گەشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی بەڕازیل بوو به میوانی پیرۆ و یارییەکەش چوار گۆڵ بەرامبەر دوو لە بەرژەوەندی سلیساو کۆتایی هات.

نێیمار داسیلڤای ئەستێرەی یەکەمی سامبا، توانی هاتریک تۆمار بکات و کۆی گۆڵەکانی بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە بەرز بکاتەوە بۆ 64 گۆڵ، بە دوو گۆڵ پێش ڕۆناڵدۆ نازاریۆی ناسراو بە “دیاردە” کەوت. نێیمار لە ئێستادا بە فەرمی دووەم یاریزانی مێژووی سەماکەرەکانی سامبایە زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات، تەنها پێلێی ئەفسانە (77) گۆڵ لە پێشیەوە ماوه.

بۆ زانین، هەر لە دوای یەکسانکردنەوەی ژمارەکەی “دیارده” نێیمار بە ئاماژەیەک گۆڵەکەی پێشکەشی ئەفسانە ناودارەکە کرد بە هێما کردن بۆ ژماره ( 9 ) کە هەمیشە ڕۆناڵدۆ دەیپۆشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button