ئه‌مریکا

فێدریکۆ هیگواین پەیوەندی بە یانەکەی گۆنزالۆی برایەوە کرد

یاریگا- یانەی ئینتەر میامی بوو بە خاوەنی جووت برای ئەرجەنتینی و خۆی بە گۆنزالۆ هیگواین و فێدریکۆی برای پڕ چەک کرد بۆ یارییەکانی خولی ئەمریکا.

پاش ئەو یانەیە، کە دیدڤد بێکهام خاوەندارێتی پشکێکی دەکات، توانی هاوینی بووری گۆنزالۆ هیگواین لە یوڤێنتووسەوە بگوازێتەوە، ئەم جارەش کاتی بە فیڕۆ نەدا لە هێنانی فێدریکۆی برا گەورەی هێرشبەرە بە ئەزموونەکە.

فێدریکۆی تەمەن 35 ساڵ، لە پێگەی ناوەڕاستکاری هێرشبەریی یاری دەکات و پاشخانێکی زۆری لە یاریکردنی یانە جیاوازەکاندا هەیە، وەک ڕیڤەرپلەیت، نوڤا شیکاگۆ، بێشکتاش، ئەمێریکا، ئیندیپێندێنتی، گۆدۆی کرووز، کۆڵۆن، کۆڵۆمبۆس کرو ئێس س کە زۆربەی کاتی یاری کردنی 2012-2020 لەم یانەیە بردە سەر، پاشان زستانی ئەم ساڵ ڕووی کردە دی سی یونایتد و، لە گواستنەوەکانی هاوینەشدا ئینتەر میامی بە 50 هەزار دۆلار فێدریکۆی هێنایە پاڵ گۆنزالۆی برای.

لە خولی ئەمریکیدا، لە 2017 یاریدا فێدریکۆ توانیویەتی 61 گۆڵ تۆمار بکات و پاسی 68 گۆڵیش بە هاوتیمەکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button