ئه‌وروپائینگلتەرا

” لە ماوەی 90 خولەک 400 هەزار پاوەندم دۆڕاند ”

یاریگا
نیکلاس بێندتەر، هێرشەبری دانیمارکی پێشووی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی نزیکبووە ئەوە سەروەت و سامانەی بۆی ماوەتەوە لە قومار کردن لە دەست بدات.

هێرشبەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی دانیمارک بە رۆژنامەی سەنی بەریتانی گووتووە ” شەوێک سەردانی کافتریایەکم کرد و زۆر مەشروباتم خواردەوە و هۆشی خۆم لەدەستدا بوو و خەریکی قومار کردن بووم و لە ماوەی 90 خولەک 400 هەزار پاوەندم لەدەستدا، ئەو کاتە هیچ پارەیەکم لە هەژمارەی بانکیم نەبوو و پێویست بوو ئۆتۆمۆبێلەکەم و خانووەکەم بفرۆشم، ئەو کات هیچ شتێکم نەدەما، بەڵام دواتر بە هۆش خۆم هاتمەوە و 380 هەزار پاوەندم گەڕاندەوە”.

نیکلاس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەشڵێت ” کاتێک ئەو کارەم دەکرد کەسێک نەبوو رێنماییم بکات واز بێنم، بەڵام خۆشبەختانە دواتر هەر خۆم وازم لە قومار کردن هێنا”.

Back to top button