ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی دیکەی ئەیسی میلان تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
ماتیۆ گابیا، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی ئەیسی میلانی ئەم وڵاتە و هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵی وڵاتەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی بڵاویکردووە، دوای ئەوەی بەرگریکاری ئازۆری بە مەبەستی بەشداری کردن لە یۆرۆی لاوان پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە کرد، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەم هۆیەوە لە ریزی هەڵبژاردەکەی دوور خرایەوە و تا ئەو کاتەی لە پەتاکە رزگاری دەبێت، لە کەرەنتین دەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە هەر بە هۆی تووشبوونی گابیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو یاریزانە ناتوانێت بەشداری یاریی هەفتەی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان بکات.

Back to top button