ئه‌وروپا

یەكەم كاردانەوەی زەیدان دوای پێكانی كۆرتوا

یاریگا: ڕۆژنامەكان كاردانەوەی زەینەدین زەیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیان ئاشكرا كرد دوای زانینی ئەوەی گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی تووشی پێكان بووە.

یەكێتی تۆپی پێی بەلجیكا پێكانی تیبۆ كۆرتوای یانەكەی ڕاگەیاند و بەوەش گۆڵپارێزەكە مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت و گەڕایەوە ئیسپانیا.

ڕۆژنامەی دیڤینسا سێنترال دووپاتیكردەوە كەوا دوودڵی و ڕاڕایی درووست بووە لەلایەن زیزۆی ڕاهێنەر و یانە شاهانەكە بەتایبەت دوای پێكانەكەی كۆرتوا، ئەمە لە كاتێكدا دێت كە گۆڵپارێزی دووەمی یانەكە تووشی كۆرۆنا بووە.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینەكانی گۆڵپارێزە 28 ساڵانەكە دەكات بە دڵەڕاوكێیەكی زۆرەوە ، بە تایبەت لە كاتێكدا دێت كەلە كلاسیكۆ نزیكدەبینەوە.

ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە 25ی ئەم مانگە ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە لە میانەی یاریەكانی خولی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button