ئینگلتەرا

ئانچلۆتی دڵخوازترین یاری خۆی لە پریمەرلیگ دەستنیشان دەکات

یاریگا- سبەینێ کارلۆ ئەنچلۆتی 100هـەمین یاری خۆی وەک ڕاهێنەر لە خولی ئینگلیزی ئەنجام دەدات بەرامبەر یانەی برایتۆن.

لەپرێس کۆنفرانسی پێش ئەو یاریە و بەبۆنەیەوە پرسیار لە ڕاهێنەرەکەی پێشووتری چێڵسی و ئێستای ئیڤەرتۆن کرا کە دڵخوازترین یاریی بە لای ناوبراوەوە کام یاریەیە، ئانچلۆتی گوتی: “ئەمه زەحمەتە. بەڵام پێم وابێت ئەو یارییەی وەرزی 2010 لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد کە تا ڕادەیەک نازناوەکەی بە ئێمە بەخشی.”

لەو وەرزە، بلووز توانی ببێتە پاڵەوانی پریمەریگ بەکۆکردنەوەی 86 خاڵ و جیاوازیی تەنها خاڵێک لە مان یو.

بەدەر لەوە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە یەکەم یاریی خۆیشی لە ئیڤەرتۆن لەبیر نەکرد و گوتی: “بێ گومان ئەو پێشوازیەشی لە یەکەم یاریی لەنێو یاریگای گۆدیسۆن پارک لێم کرا لەیاریی بەرامبەر بێرنلی.”

کارلۆ لە سێ یاریی سەرەتای دەستپێکردنی خول توانیویەتی سێ بردنەوە تۆمار بکات هاوشێوەی یانەکانی لیستەر سیتی و لیڤەرپووڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button