ئیسپانیا

میدۆ بە پەرۆشە کاردانەوەی کۆیمان ببینێت بەرامبەر مێسی بەوپێیەی پێشتر ئەو سزادابوو لەبەر هەمان حاڵەت

یاریزانە میسڕیەکە باسی ئەزموونی خۆی دەکات لەگەڵ کۆیمان

یاریگا – ئەحمەد عیسام حوسەین ناسراو بە “میدۆ” چیڕۆکی ئەوکاتە دەگێڕێتەوە کە کۆیمان لە یانەکە دەریرکرد لەبەرئەوەی ڕەخنەیەکی لە شێوازی ڕاهێنەرایەتیکردنی کردبوو.

هێرشبەرە میسڕیەکە ڕایگەیاند کە حەزدەکات ببینێت کۆیمان کاردانەوەی چی دەبێت دوای ڕەخنەکانی ئەمڕۆی مێسی لەبارەی شێوازی بەڕێکردنی سوارێز و لەڕێگەی تویتەرەوە ڕایگەیاند:

حەزدەکەم کاردانەوەی کۆیمان ببینم بەرامبەر قسەکانی مێسی دەربارەی سوارێز. ئەوکاتەی لە ئەیاکس بووم، کۆیمان منی دوورخستەوە و پێداگر بوو لەسەر ئەوەی یانەکە جێبهێڵم دوای ئەوەی ڕاشکاوانە دەربارەی تیمەکە قسەم کردبوو لای ڕۆژنامەکان، سەرەڕای ئەوەشی کە ئەوکات تەمەنم تەنها ١٨ ساڵ بوو. بێگومان من خۆم بە مێسی بەراورد ناکەم، بەڵام هەر بە پەرۆشم بزانم کۆیمانی ئێستا چ کاردانەوەیەک دەنوێنێت.

شایانی باسە لە پۆستێکی ئەمڕۆیدا لە ئینستاگرام، لیۆنێل مێسی لەڕێگەی پۆستێکەوە ڕەخنەی لە شێوازی بەڕێکردنی سوارێز گرتبوو و سوارێزیش سوپاسی ئەم هەڵوێستەی مێسی کردبوو لە کۆمێنتەکان.

Back to top button