ئیتاڵیا

زڵاتان: لە کۆتاییدا کۆرۆنا بوێریی ئەوەی هەبوو ئاڵنگارییم بکات!

یاریگا- ئەمڕۆ یانەی ئەی سی میلان ڕایگەیاند کە زڵاتان ئیبراهیمۆڤی هێرشبەری ڕۆسۆنێری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

چەند مانگێک پێش ئێستا ئیبرا لە ڤیدیۆیەکدا گوتی: “ئەگەر کۆرۆنا تووشی من نەبێت، ئەوا من تووشی دەبم!”

ئەوەی وەک هەڵمەتێک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و بنەبڕکردنی ڤایرۆسە گوت.

هەر دوای ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆی میلان. ئەفسانە سویدییەکە لە تویتەر نووسی: “دوێنی پشکنینەکەم نەگەتیڤ بوو، ئەمڕۆ پۆزەتیڤ. هیچ نیشانەیەکیشم نییە. لە کۆتاییدا کۆرۆنا توانی ئاڵنگارییم بکات. ئەوە بیرۆکەیەکی خراپە.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button