ئیتاڵیا

زڵاتان لێی تێک دەچێت بەدروستی تەمنی چەندە!

یاریگا- ئەی سی میلان بە پێچەوانەی دوو وەرزی ڕابردووەوە لە سێریائەی، ئەم وەرزەی بە بردنەوە دەست پێ کرد و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچیش پاڵەوانی شەوەکەی سان سیرۆ بوو.

پاش ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ڕێگەی ئیبراوە له بۆڵۆنیای میوانیان بردەوە، ئەفسانە سویدیەکە لە چاوپێکەوتنی دوای یارییەکە گوتی: “ئەگەر تەمەنم 20 ساڵ بوایه، ئەوا چوار گۆڵم تۆمار دەکرد. بەڵام چی بکەم، وا 39 ساڵ، نا 38 ساڵم. بۆیە هەر دوو گۆڵم کرد.”

بۆ زانین، گۆڵکارە بە ئەزموونەکە لەدایکبووی 3ی ئۆکتۆبەری 1981ـە، چەند ڕۆڕێکیتر مۆمی 39هـەمین ساڵەی تەمەنی دادەگیرسێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button