ئه‌وروپائیسپانیا

ریکی پۆیگ لە بارسێلۆنا بەرێ دەکرێت

یاریگا
ریکی پۆیگ، ناوەڕاستکارە لاوەکەی بارسێلۆنا لەلایەن رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەی ئاگادار کراوەتەوە لە پلانەکانیدا نابێت و دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

جێرارد رۆمێرۆ، رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە راهێنەرە نوێیەکەی بارسێلۆنا ئەمجارەیان ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەکەی و پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیای ئاگادار کردووەتەوە کە لە پلانەکانیدا بۆ وەرزی نوێ نابێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە یانەکەی جێبێڵێت.

ریکی وەرزی رابردوو لەلایەن کیکی سێتیێن بۆ تیپی یەکەمی یانەکەی بانگهێشت کرا و توانی بەشداری 11 یاریی لالیگا بکات و زۆرێکیش پێیانوابوو دەبێتە شوێنگرەوەی ئاندرێس ئینیێستا ناوەڕاستکاری پێشووی بلاوگرانا.

Back to top button