ئه‌وروپائیسپانیا

میسی دڵی لەگەڵ بارسێلۆنا نیە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنا ئەم رۆژانە دڵی لەگەڵ یانەکەی نیە و زۆربەی کاتەکان لە کاتی راهێنانەکان بەتەنیایە و هیچ قسەیەک لەگەڵ هاوڕێیەکانی ناکات.

کەناڵی ئێلچرێنگیتۆی ئیسپانی وێنەیەکی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانای لە کاتی راهێنانەکانی بڵاوکردووەتەوە و لە وێنەکەدا دیارە کە ئەو یاریزانە بە تەنیا و لە گۆشەیەک خەریکی راهێنانەکەیەتی، بۆیە زۆربەی سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە لەو بڕوایەدان کە لیۆ ئەو حەزەی جارانی لەگەڵ یانەکەی نەماوە و بە ناچاری لە یانەکەی ماوەتەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە بەشێکی زۆری هاندەرانی بارسێلۆناش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە میسی بە ناچاری لە یانەکەیان ماوەتەوە و دڵی لەگەڵ یانەکەی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button