ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دزیــکــۆ بەرەو خانمە پیرەکە هەنگاو دەنێت

یوڤێنتوس دزیکۆ دەکاتە شوێنگرەوەی هیگواین نەک سوارێز

وادیارە هێرشبەری نێودەوڵەتی بۆسنیا و هێرزیگۆڤینا لە دوای بەسەربردنی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی رۆما، کۆتایی بە کاروانەکەی دەهێنێت.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، لە دوای رێگەدان بە چوونەدەرەوەی گۆنزالۆ هیگواین، یوڤێنتوس نزیکە لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئیدێن دزیکۆ، هێرشبەری یانەی رۆما.

کاپتنی بۆسنیا لە دوای بەسەربردنی پێنج ساڵ لە رۆما، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی تیمەکەی ئاندرێیا پێرلۆ و یاریکردن شان بە شانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دزیکۆی تەمەن ٣٤ ساڵان گرێبەستێکی دوو ساڵە لەگەڵ بیانکۆنێری بەبڕی ١٦ ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەکات. مووچەی ساڵانەشی دەگاتە ٧.٥ ملیۆن یۆرۆ.

گواستنەوەی دزیکۆ رەنگە سنوورێک بۆ دەنگۆکانی گواستنەوەی لویس سوارێز، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بۆ یوڤێ دابنێت، کە لە جەند رۆژی رابردوو دەنگۆی بەهێزی گواستنەوەی سوارێز بۆ یانەکەی تورین هەبوو.

رۆما لە دوای گواستنەوەی ئارکادوێز میلیک، هێرشبەری یانەی ناپۆلی رێگەی بە چوونە دەرەوەی دزیکۆدا. هێرشبەری پێشووی فۆڵفسبۆڕگ و مانچێستەر سیتی دەبێتە چەکێکی دیکەی ژێر دەستی پێرلۆ.

جیا لە لویس سوارێز، یوڤێنتوس چاوی لە گواستنەوەی ئۆلیڤیێ جیڕۆ، هێرشبەری یانەی چێڵسی و ئالڤارۆ مۆڕاتا، هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری یۆرۆگواییش بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button