ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیڤانۆڤیچ گەڕایەوە پریمەرلیگ

یاریگا- برانیسڵاڤ ئیڤانۆڤیچی بەرگرکاری بە ئەزموون، دوای سێ ساڵ لە جێ هێشتنی، جارێکیتر گەڕایەوە پریمەرلیگ.

ئیڤانۆڤیچ بە خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز لە ڕیزەکانی وێست برۆمویچ یاری دەکات، دوای ئەوەی وەرزی 2017-2020 درێسی یانەی زینتی ڕووسی پۆشی.

بەرگریکارە سڕبیە تەمەن 36 ساڵانەکە، بۆ ماوەی نۆ ساڵ یاریزانی چڵسی بوو. لەگەڵ بلووزدا 10 نازناوی جۆراوجۆری بەرز کردەوە لە دیارترینیشیان چامپیۆنزلیگی 2012 بوو.

Back to top button