ئینگلتەرا

لەسەر ئاستی ڕاهێنەرانی پریمەرلیگ یەکەم کەس هاواری بۆ ڕاگرتنی خولەکە بەرز کردەوە

یاریگا- حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یانەکانی پریمەرلیک سەری هەڵداوەتەوە و ئەو خولە لەبەردەم هەڕەشەی وەستاندایە بۆ دوو هەفتەیەک، ئەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی تێلەگرافی بەریتانی.

لەسەر ئاستی سەرۆکی یانەکان پێشنیازێکی وەک ئەوەی سەرەوە گفتوگۆی لەسەر کراوه و ڕەنگە مانگی یەکی ساڵی 2021 پریمەرلیگ ڕابگیردرێت.

لە نێو ڕاهێنەرانیشدا، سام ئالاردێسی ڕاهێنەری وێست برۆمویچ ڕای ڕاشکاوانەی خۆی لەو بارەیەوە خستە ڕوو و، دوای یارییەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر لیدز یونایتد گوتی: “سەلامەتی هەمووکەسێک لە هەر شتێکیتر گرنگترە. کە گوێم لە هەواڵەکان دەبێت بەوەی ڤایرۆسە نوێیەکە خێراتر بڵاو دەبێتەوە وەک لە ڤایرۆسە ڕەسەنەکە، ئەوا تاکە شتێکی دروست بیکەین ئەوەیە خولەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بوەستێنین.

ناوبراو خەمی خۆی و تۆپی پێیەتی بە گشتی و گوتی: “من تەمەنم 66 ساڵە و نامەوێ تووشبم. زۆر نیگەرانی خۆم و تۆپی پێشم بە گشتی. ئەگەر ئەوەی پێویستە بکرێ، دەبێ بیکەین. ئەم هەفتەیە حاڵەتێکی پۆزەتیڤمان هەبوو، وا دیاریشە لە دەوروبەرمان دەخولێتەوە هەرچەند هەوڵی خۆیشمان دەدەین.”

بابەتی زیاتر

Back to top button