ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میامی پێشوازی لە هیگواین کرد

یاریگا- گۆنزالۆ هیگواین لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکایە بۆ تەواو کردنی رێبەستەکەی لەگەڵ یانهی ئینتەر میامی ئەو وڵاتە.

ئەگەرچی هێشتا گرێبەستەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام لای خۆیەوە جۆرج ماس، یەکێک لە خاوەنەکانی میامی لەتویتەری خۆیەوە بە ڕەسمێکی هاوپێچ لەگەڵ گۆڵکارە ئەرجەنتینیەکە نووسیویەتی: “پێشوازییەکی گەرم لە هیگواینی هێرشبەرێکی جیهانی و پاڵەوان.”

دەیڤید بێکهامی ئەفسانەی ئینگلیزی خاوەندارێتی لە بەشێکی یانەکە دەکات و پێشتریش هەر لەم ماوەیەدا توانی بلیز ماتوێدی هاوتیمی هیگواین لە یوڤی، بگوازێتەوە بۆ میامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button