ئه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤێنتوس و هیگواین گەیشتنە رێکەوتن

یاریگا
گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی ئەم هاوینە بێ بەرامبەر دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

جیانلۆکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووە دواجار کارگێری خانمە پیرەکە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی تانگۆ گەیشتە رێکەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانە هەڵوەشێندرایەوە، بەم شێوەیە گۆنزالۆ ئەم هاوینە دەتوانێت بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، واتە ئەو یانەیەی داوای دەکات هیچ پارەیەک بۆ گواستنەوەی خەرج ناکات و نزیکترین یانەش بۆ گواستنەوەی ئینتەر میامی ئەمریکایە.

هیگواین بۆ ماوەی چوار ساڵ یاریی بۆ یۆڤێنتوس کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 149 یاریی کردووە و بەرهەمەکەی 151 گۆڵ و 56 ئاسیست بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button