ئیسپانیاگرنگترین

تیباس: من جەنگم دژی مێسی بەرپا نەکردبوو

سەرۆکی لالیگا بۆ یەکەمینجار دوای بڕیاری مانەوەی مێسی قسەی کرد

یاریگا – خاڤیێر تیباس بەرگری لەو بڕیارەی لالیگا دەکات کە لەبارەی گرێبەستەکەی مێسیەوە بڵاویانکردەوە، کاتێک دووپاتیان کردەوە کە مێسی تەنها ئەوکاتە دەتوانێت بارسا بەویستی خۆی جێبێڵێت کە یانەیەک ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆی شکاندنی گرێبەستەکەی بدات.

لەمبارەیەوە تیباس ڕایگەیاند:

من جەنگم دژی مێسی بەرپا نەکرد. ئەو یاریزانێکی خۆشەویستە لەلام. ئەو مێژووی تۆمارکردووە لەسەر ئاستی تۆپی پێ چۆن جەنگی لەدژ بەرپا دەکەم؟ من تەنها دەمویست گرێبەستە یاساییەکان ڕێزیان لێبگیرێت. پێشتریش حاڵەتێکی وامان لەگەڵ پیپیتۆ پێرێزیش هەبوو، ئێمەش وەک یەکێتی لالیگا، لەسەرمانە بەرگری لە گرێبەستەکان بکەین، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ناوت پێرێزە یاخود مێسی. لەکۆتاییشدا ئەوەی گرینگ بوو ئەوەبوو کە مێسی بڕیاریدا سکاڵا تۆمارنەکات و لە یانەکەیدا بمێنێتەوە.

شایانی باسە وەڵامدانەوە خێراکەی لالیگا سەلمێنەری ئەوەبوو کە ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ بارسێلۆنا هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ هێشتنەوەی مێسی بەوپێیەی سوودی بۆ هەردوو لایەن هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button