ئەرشیڤ

بەپەلە: لالیگا هەر زوو وەڵامی باوکی مێسی دایەوە

یاریگا – لالیگا تەنها دوای کاتژمێرێک لە بەیاننامەکەی باوکی مێسی وەڵامی ناوبراویان دایەوە کە تیایدا باوکی مێسی ڕاگەیاندبوو بەرپرسانی لالیگا لە گرێبەستەکەی لیۆ حاڵی نەبوونە و لە ئەگەری ڕۆیشتنی لیۆ پێویست ناکات بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدرێت.

لە بەیاننامە کورتەکەی لالیگادا هاتووە کە ئەوان دڵنیان لەو گرێبەستەی مێسی کە خودی بارسێلۆنا پێیداون و هەربۆیەش ئەگەر مێسی بیەوێت یانەکە جێبێڵێت هەر دەبێت ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆی هەڵوەشاندنەوەی بدرێت.

وەڵامدانەوە خێراکەی لالیگا سەلمێنەری ئەوەیە کە یەکێتیەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هێشتنەوەی مێسی بەوپێیەی سوودی بۆ هەردوو لایەن دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button