ئه‌وروپائیسپانیا

میسی بەشداری راهێنانەکانی بارسێلۆنا دەکاتەوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای ماوەیەک بەشداری نەکردن لە راهێنانەکانی یانەکەی، بریارە رۆژی دوو شەممە دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، گۆڵکارە مێژووییەکەی بارسا دوای پەشیمان بونەوە لە بریاری جێهێشتنی یانەکەی، ئەمڕۆش بەشداری راهێنانەکانی نەکرد. بە هۆی ئەوەی کە سبەی یەک شەممە راهێنانەکانی ئەم یانەیە ناکرێن، لە رۆژی دوو شەممەوە لیۆ دەگەڕێتەوە و دووبارە لەگەڵ یانەکەی دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە میسی لە ماڵەکەی خۆی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە و چاوەڕێش دەکرێت شەممەی داهاتوو بەشداری یارییە دۆستانەکەی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button