ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

تیاگۆ لەسەر داهاتووی خۆی دەدوێت

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەمانیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن.

ناوەڕاستکارەکەی لارۆخا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئۆکراینا گووتی ” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە دەمەوێت یانەکەم جێبێڵم و چەندین یانەشیان بۆم دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەمانە گشتی دەنگۆن و دوورن لە راستی، من هیچ کاتێک داوای جێهێشتنی یانەکەم نەکردووە و ئەوەی ئێستا بیری لێدەکەمەوە تەنها یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەمن و هیچی دیکە “.

ئالکانتارا ماوەیەکە دەنگۆی جیابونەوەی لەریزەکانی یانەی بایرن میونشن بڵاوبووەتەوە و چەندین سەرچاوەش لەو ماوەیەدا بڵاویان کردووەتەوە یانەیلیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button