ئه‌وروپائیسپانیا

” هاندەران رەخنە لە میسی ناگرن “

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێدەچێت بە ناچاری ئەم وەرزەش لە یانەکەی بەردەوام بێت و چاوەڕێش دەکرێت لەلایەن هاندەرانی یانەکەی رەخنەی لێ بگیرێت.

ریڤالدۆ ئەسێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە داهاتووی میسی بە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی گوتووە ” من پێموایە چوونی یاریزانە ئارجانتێنیەکە ئاسان بێت لە یانەکەی، چونکە ئەو یاریزانێکی ئاسایی نیە و دڵنیاشمبە مانەوەی دەتوانێت نازناوی زیاتر لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت و بڕواش ناکەم هاندەران رەخنەی لێ بگرن “.

یاریزانەکەی پێشووی سامبا گووتیشی باشترین بریار بوو کە لیۆ لەگەڵ باوکی بەشداری لە کۆبونەوەکەی سەرۆکی بارسێلۆنی نەکرد، چونکە ئەو کات لەوانەیە ئالۆزیەکان زیاتر بن و چوونیشی یەکلایی دەبویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button