ئه‌وروپائیسپانیا

بەرهەمەکانی میسی پر فرۆشترینن لە بازارەکانی بارسێلۆنا

یاریگا
هەفتەیەک بەسەر داواکەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا بۆ جیابونەوە لە یانەکەی تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا یانەکەی ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئەمڕۆ سەردانی فرۆشگا فەرمیەکانی ئەو یانەی کردووە و دەردەکەوێت کە تاوەکو ئێستا ئەو یانەیە ئامادەنیە درێس و وێنەکانی گۆڵکارە مێژووییەکەیان لە بازارەکاندا بکشێنێتەوە و وەکو دیار بەرهەمەکانی لیۆ پڕ فرۆشتنی ئەو یانەیەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانەکەی، هەرچەندە تاوەکو ئێستا لیۆ ئامادە نەبووە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات.

مۆندۆ ئەوەشی باسکردووە هاندەرانی بارسێلۆنا تاوەکو ئەم کاتەش بەردەوامن لە کڕینی بەرهەمەکانی لیۆنێل میسی گۆڵکای مێژوویی یانەکەیان، چونکە ئەوان دڵنیان لە مانەوەی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button