ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

دوو یانە رکابەری گواستنەوەی ئالکانتارا دەکەن

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و هەر دوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لە بەریتانیا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە ناوەڕاستکارەکەی باڤارییەکان داهاتووی خۆی یەکلایی کردووە و ئەم هاوینە یانەکەی جێدێڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە و بەم دواییەش شەیتانە سوورەکان هاتونەتە سەر هێڵ و دەیانەوێت رکابەری بەدەست هێنانی تواناکانی ئەویاریزانە بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە کارگێری بایرن میونشن ئامادەیە بە ناچاری دەستبەرداری ئالکانتارا بێت و لە بەرامبەریدا داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button