ئه‌وروپائینگڵته‌را

یاریزانێکی چێڵسی تووشی پێکان بوو

یاریگا
ئەمڕۆ شەممە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یارییەکی دۆستانە و ئامادەکاری رووبەرووی یانەی برایتۆن بویەوە و لە یارییەکە حەکیم زیاش یاریزانی نوێی یانەکە تووشی پێکان بوو.

ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڵاویکردووە لە یارییە دۆستانەکەی ئەمڕۆی یانەکەیان بەرامبەر برایتۆن، حەکیم زیاش یاریزانی مەغریبی کە ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە لە خولەکی 58 تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی لە یاریی کردن بەردەوام بێت.

ئەو سەرچاوەیە هیچ ئاماژەیەکی بە وادەی دوور کەوتنەوەی نەکردووە و چاوەڕێ دەکرێت سبەی لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەیان پشکنینی بۆ بکرێت و دواتر وادەی دوور کەوتنەوەی دیاریی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button