یاریگا

میسی لە رێگەی پارێزەرەکەی قسە دەکات

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە لەگەڵ سەرۆکایەتی یانەکەی کۆببێتەوە و داوای لە پارێزەرەکەی کردووە قسەیان لەگەڵدا بکات.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاریی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا ئامادەنیە لەگەڵ جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی یانەکەی کۆ ببێتەوە و داوای لە پارێزەرەکەی کردووە قسەیان لەگەڵ بکات و رێگە چارەیەک بۆ جێهێشتنی یانەکەشی بدۆزێتەوە، بەڵام سەرۆکایەتی بارسا ئامادەنین بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.

سپۆرت بڵاویشی کردووە بارتیمیۆ پەیامێکی دیکەی ئاراستەی لیۆ کردووە و پێیگووتووە کە ئەوان چاوەڕێ ئەوەی لێدەکەن بۆ وەرزی داهاتوو پرۆژەیەکی گەورەی یانەکەیان بێت و داوای مانەوەی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button